قانع خاتری، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە هەشت مانگ زیندانییکردن سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، قانع خاتری، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە هەشت مانگ زیندانییکردن سزادرا. ئەم سزایە لەلایەن دادوەر مستەفا عەزیزی، سەرۆکی لقی دادوەری ناوبراو دەرچووە.
لە دووی ڕەشەمەی ١٤٠٣، قانع خاتری، بە پێدانی بارمتە لە زیندانیی شاری سنە ئازادکرا. ناوبراو لە هەژدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کرابوو.
لە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، قانع خاتری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشتکرا و لێپرسینەوەی لێکراوە. ناوبراو پاش چەندین کاتژمێر لە لێپرسینەوە، ئازادکرا.
قانع خاتری، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە، دەستبەسەر کراوە و بەرخوردی دادوەری هەبووە.