نەوسوود; برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ

“یاسین فەلاحی” گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی، بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود لە شاخەوە کەوتەخوارەوە و بەسەختی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بریندارە “یاسین فەلاحی” ٢٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی وەشکەڵان سەر بە شاری مەریوانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو “لاقی چەپی” بریندار و ڕیشاڵی ڕەگی لاقی چەپی پچڕاوە.

شایانی باسە کە ناوبراو بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بارودۆخی بەساڵاچووان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامیدا

ی فوریه 25 , 2024
ڕۆژنامەی “هەم مەیهەن” چاپی تاران، لە یەکێک لە ژمارەکانی هەفتەی ڕابردوویدا ڕاپۆرتێکی ناخ هەژێنی سەبارەت بە باردۆخی بەساڵاچووان لە ئێران بڵاو کردەوە. ڕاپۆرتەکە سەرەتا ئاماژە بە دیاردەیەکی دڵتەزێن دەکات لەژێر ناوی”بەساڵاچووانی سەر شەقام”. ئەوان ئەو پیرەژن و پیرەپیاوانەن کە هاوشێوەی “منداڵانی سەر شەقام” لەسەر شەقامەکان بەجێدەهێڵرێن. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە: […]

You May Like