مهاباد؛ سزای ٦ مانگ بەندکردن بۆ محەمەد ڕەزا قەیتەرانی

محەمەد ڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتی مهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی مهاباد بە ٦ مانگ بەندکردن سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز محەمەد ڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتی مهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی مهاباد بە ٦ مانگ بەندکردن سزادرا. بەپێی بڕیارەکەی لقی ١ی دادگای شۆڕشی مهاباد بەسەرۆکایەتی دادوەر دۆستی دراوە و سێشەمە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بە محەمەد ڕەزا قەیتەرانی ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتێکی دژبەری ڕژیم، بە ٦ مانگ بەندکردن سزادرا.

ناوبراو لە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە مهاباد دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانەی مهاباد ئازاد کرا. محەمەد ڕەزا قەیتەرانی، ٢٢ ساڵان کوڕی جەلال و خەڵکی مهاباد پێشتر لە ناڕەزایەتی سەرتاسەری ١٤٠١ دەستبەسەرکرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ ئازادی کاتی سیامەند زەنگی

پ سپتامبر 26 , 2024
سیامەند زەنگی، هاووڵاتی بەندکراوی شنۆ بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانەی شنۆ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سیامەند زەنگی، هاووڵاتی شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی ملیارێک تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. ناوبراو لە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی […]

You May Like