تورکیە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی چالاکی سیاسی بێژەن مورادی

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی بێژەن «هەڵمەت» مورادی لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە، هێشتا ئەم چالاکە سیاسی و کرێکاریە کوردە، دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وتەی خاتوو دڵنیا مەولوودزادە، هاوسەری چالاکی سیاسی بێژەن مورادی، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٨٤ رۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی بێژەن «هەڵمەت» مورادی لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە، هێشتا ئەم چالاکە سیاسی و کرێکاریە کوردە، دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بەردەوامی دەستبەسەری و نەبووی زانیاری لە هەلومەرجی ئەو هەڵسوڕاوە کرێکاری و سیاسییە کوردە لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە، بۆتە هۆی زیاد بوونی نیگەرانی بنەماڵە و هاوڕێیانی.

پێشتریش دادگایەک لە تورکیا دوای ١٢٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، حوکمی دیپۆرتکردنەوەی بێژەن مورادی دابوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە مەترسی دیپۆرتکردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییە کوردە بۆ ئێران هەیە.
بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بێژەن مورادی لە ماوەی دەستبەسەرکردنی لە کەمپی ئەدرنەی تورکیە، هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ دەرەوە نەبووە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی و ناسیاوەکانی لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران زیاتر کردووە.
بێژەن «هەڵمەت» مورادی ساڵانێک ئەزموونی کار و چالاکی سیاسی هەبووە. ناوبراو شەش مانگ لەمەوبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا و شوێنێکی سەلامەت، لە خاڵی سنووری نێوان تورکیە و یۆنان لەگەڵ هاوسەرەکەی. لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستگیرکران.
ئەگەر بیژەن مورادی دیپۆرت بکرێتەوە بۆ ئێران، بە هۆی چالاکییە سیاسییە ئاماژەپێکراوەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی، ژیانی دەکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خەبات لە دژی هەژاری، لەسەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

ی مه 5 , 2024
ڕێژەی هەڵاوسان و بێکاری، لە زومرەی ئەو پێوەرە ئابوورییە گرنگانەن کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵک هەیە. بانکی ناوەندیی ئێران لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە هەڵاوسان لە ئێران سنووری ٥٢%ی تێپەڕاندووە. ڕاپۆرتێکی دیکە باس لەوە دەکات کە ئەم ئامارەی هەڵاوسان لە ماوەی ٨٠ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنەیە و تەنیا لەگەڵ […]

You May Like