سامان سەید مەحموودیان، هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە پێنجی پووشپەڕی ١٤٠٤، سامان (سامان) سەید مەحموودیان، هاووڵاتی تەمەن سی ساڵ خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.