دێهلوڕان؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

وەتەن دوستی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، وەتەن دوستی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گواستنەوەی کەیوان نەبی بۆ زیندانی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ی سپتامبر 10 , 2023
کەیوان نەبی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، کەیوان نەبی، هاوڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتکردن و ڕەوانەکردنی بۆ داواکاری گشتی دادگای ئینقلابی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی […]

You May Like