سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان بە شێوەیەکی توندوتیژانە لە دوو چالاکی مەدەنی

ئەحمەد قەمەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە و عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی بەندکراوی سیاسی پێشوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت کران و لێپرسینەوەیان بە شێوەیەکی توندوتیژانە لەگەڵدا کراوە و ئەشکەنجە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ئەحمەد قەمەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە و عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت کران و لێپرسینەوەیان بە شێوەیەکی توندوتیژانە لەگەڵدا کراوە و ئەشکەنجە دراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دوو هاوڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکارانی شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان بەڕێوەچوو، بانگهێشت کران و لێپرسینەوە و هەڕەشە و ئەشکەنجە دراون.

ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣ کاسبکارانی شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، بۆکان، مهاباد، شاباد، کرماشان، دیواندەرە و مەریوان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان، چالاکییەکانی ڕۆژانەیان ڕاگرت و دەستیان بە مانگرتن کرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دۆخی بەساڵاچووان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامیدا

س ژانویه 28 , 2025
فاتمە کەریمخان، پەیامنێری ئیعتماد، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، ڕاپۆرتێکی لەژێر ناوی “ئەم ماڵە سەوز نییە!” لەو ڕۆژنامەیەدا بڵاوکردەوە. ناوبراو لە سەرەتای ڕاپۆرتەکەیدا دەنووسێت: زۆربەی گفتوگۆکان سەبارەت بە ماڵی چۆڵن. دایک و باوکە تەنیاکان، کۆتایی تەمەنی مامناوەندی و سەرەتای پیری و بەساڵاچوون، بەبێ چاودێری منداڵان، گۆچانە ونبووەکانی دەست، سەربەخۆ، جێهێڵراون. ماوەیەک […]

You May Like