بۆکان؛ بانگهێشتکرانی هاوڵاتییەک بۆ ئیدارەی ئەماکنی هێزە ئەمنییەکان

کوروش فەتحی، هاوڵاتی شاری بۆکان بۆ ئیدارەی ئەماکنی هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کوروش فەتحی، هونەرمەندی شاری بۆکان بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی گوندی «کانی ڕەش» سەربە شاری بۆکان، بۆ ئیدارەی ئەماکنی هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان دۆسیەی دادوەرییان دژی ئەم هاوڵاتییە کردۆتەوە و ڕەوانەی دادگایان کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ بانگهێشت و هەڕەشەکردن لە ١٢ منداڵی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج مارس 28 , 2025
مەتین جەعفەری، پژمان جەعفەری، سینا خەلیانی، یوسف قەلەندەری، میلاد عەبدیل زادە، مەتین عەبدیل زادە، یوسف عایڕەزایی، ژیهاد عەلی ڕەزایی، فەیسەڵ عەلی ڕەزایی، مانی تەوارە، فەرزین خوبی و ئاکام قوربان تاج، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مەتین جەعفەری، پژمان جەعفەری، سینا […]

You May Like

داویین هەواڵی کۆڵبەری