مەریوان؛ ئازادکردنی ئەندامانی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “سەوزی چیا”، جگە لە سێ کەس

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی مەریوان هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “سەوزی چیا”ی شاری مەریوان و ٣٥ ئەندامی ئەم کۆمەڵەیان دەستبەسەر کرد. زۆربەی ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادکران و تا ئێستاش سێ کەسی دیکەیان دەستبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان لە گوندی “نەچێ” سەر بە شاری مەریوان هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “سەوزی چیا” و ٣٥ ئەندامی ئەم کۆمەڵەیان دەستبەسەر کرد .

جێگای ئاماژەیە کە زۆرینەی ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە درەنگانی شەوی ڕابردوو و دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوەیان ئازاد کراون و سێ کەسیان بە ناسناوی “کاوە داستان “کاوە کەریمیان” “مادیح خۆشناواز” تا ئێستا دەستبەسەرن.

تا ئێستا ناسناوی ١٧ ئەندامی دەستبەسەرکراوی ئەم کۆمەڵەیە پشتڕاست کراوەتەوە، کە بەم ڕیزبەندییەن: سالار ئازەری، کاوە داستان، کەمال کۆهنەپوشی، عەلی عینایەت، مادح خۆشنەواز، عەبدوڵڵا بێلواسی، کاوە کەریمیان، محەمەد ئەفسەری، جەماڵ قادری، شاهۆ تلوعی، هیوا بابایی، مادح هێمەتبلند، ناسح هێمەتبلند، لوقمان کۆهنەپوشی، سیروان مەلارەحیم، ، فەرهاد مەولودی.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەسنووری هەنگەژاڵەی بانە

د سپتامبر 11 , 2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی”قاڵوێ”سەر بە شاری بۆکان بۆ هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “قاڵوێ”سەر بە شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداربوو.ناسناوی ئەو کۆڵبەرە”ئیسماعیل” (پاشناو نادیار) و تەمەنی زیاتر لە ٤٠ساڵە.تا کاتی […]

You May Like