سنە؛ بانگهێشتی چالاکوانێکی مەدەنی بۆ دادگای شۆڕش

چیاکۆ قوروەیی، چالاکوانێکی مەدەنی شاری سنە، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە، بۆ دادگای سنە بانگهێشتکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم ڕاگەیەندراوە ئەمڕۆ شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دەرچووە و بەپێی ئەمە، ناوبراو دەبێت لە ٢٠ی خاکەلێوەدا لەم ناوەندە یاساییە ئامادەبێت.

شایانی باسە، ئەم چالاکوانە مەدەنییە پێشتر لە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دەستبەسەر و پاش ٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری بانگهێشت و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ سزای بینیامین ڕەحیم پوور بە ساڵێک زیندانی تەعزیری

ی مارس 30 , 2025
بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی شاری سنە، لەلایەن دادگای ئەم شارەوە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بینیامین ڕەحیم پوور، زیندانی سیاسی پێشوو و هاوڵاتی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندرا. ئەم سزایە دژی بینیامین ڕەحیم پوور، تەمەن ٣٥ […]

You May Like