بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

دوو کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی مەهاباد و بانە لە کاتی ئەشکەنجە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵ – بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٢٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵ کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی دەست و قاچیان بریندار بوون. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە، “یوسف مەهابادی”، ٢٦ ساڵ و خەڵکی مەهاباد و “فەرزاد”بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوە.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەم کۆڵبەرانە لە لایەن پاسەوانانی سنووری ڕژێم دەستگیر و ئەشکەنجە دراون و لە چەند مەتریەوە تەقەیان لێ کراوە. ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بە عەقید مورادی کرد کە دەستی هەیە لە هەراسان کردن و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەران  و تەقە کردنی ڕاستەوخۆ بەسەریاندا.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە گشتیدا ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. لە گشتیدا ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

درێژەی بێ ئاگایی لە دۆخی ئایدا مورادبەهرۆزی و هەستی محەممەد حوسێنی

ج فوریه 9 , 2024
دە ڕۆژ بەسەر دیارنەمانی ئایدە مورادبەهروزی و هەستی محەمەد حوسێنی تێدەپەڕێ و تا ئێستاش هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو خوێندکارە بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئایدە مورادبەهرۆزی و هەستی محەمەد حوسێنی کاتژمێر دوانزە لە ماڵەوە چوونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی بچنە خوێندنگە و سەرەڕای ئەوەی کە […]

You May Like