سەیفوڵڵا خان غەفاری، هاوڵاتی تەمەن ٧٦ ساڵ خەڵکی شاری سەقز پاش هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، «سەیفوڵڵا خان غەفاری» هاوڵاتی تەمەن ٧٦ ساڵ و زیندانی سیاسی پێشووی شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە کە خەڵکی گوندی «باشبەڵاغ کۆڵتەپە» و دانیشتووی شاری سەقزە، هەفتەیەک پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بەردەست نییە.