ماکۆ؛ مانگرتن لە خواردنی ناسر دالە لە زیندان

ناسر دالە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە زیندانی ماکۆ بەند کراوە، بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕەچاونەکردنی داواکارییەکانی لەم زیندانەدا مانی گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناسر دالە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە زیندانی ماکۆ بەند کراوە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕەچاونەکردنی داواکارییەکانی لەم زیندانەدا، مانی گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، مانگرتنی ناوبراو له ناڕەزایەتی به پێنەدانی ئیجازەی چوونەدەرەوەی زیندان و سەردانی کردنی بنەماڵە، به فەرمانی دادوەری پیرانشار ڕوویداوه.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە ناوبراوە بە حوکمی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە تۆمەتی “موحاربە” واتە (شەڕ لەگەڵ خودا) بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ زیندانی ماکۆ مەحکووم کرا. دواجار لە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢ بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە لە زیندانی نەغەدە بۆ زیندانی ماکۆ گواسترایەوە.

ناسر دالە لە ٤ی خەرمانانی ١٤٠١ بەبێ فەرمانی دادگس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار گواسترایەوە.

ناوبراو دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی، بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرایەوە و دواجار دوای لێپرسینەوە بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

میاندواو؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ش ژانویه 27 , 2024
شەهرام ڕەنجبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان ١٤٠٢، هاووڵاتییەک لە شاری میاندواو دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە “شەهرام ڕەنجبەر”، تەمەن بیست و حەوت ساڵ، خەڵکی گوندی “گاومیش گولی” سەر بە شاری میاندواو، ڕاگەیاندراوە. بەپێی ئەم […]

You May Like