مەریوان؛ سزادانیی کارۆ عەلیداد بە هەژدە مانگ زیندانیی تەعزیری

کارۆ عەلیداد، لە چالاکانیی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مەریوان بە هەژدە مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کارۆ عەلیداد، چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارە بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە هەژدە مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرا.

کارۆ عەلیداد، ڕۆژی چوارشەمە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای لەسێدارەدان ئەنجامدرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو. ڕۆژی شەمە یازدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە پێدانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو.

کارۆ عەلیداد، پێشتر لە ئاخێزی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی شاری مەریوان لە بڕبڕەی پشتی تووشی ئازاری زۆربوو.

کارۆ عەلیداد، لە بەفرانباری ١٣٩٩ بەهۆی چالاکییەکانییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی گەنج لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج مه 30 , 2025
مێهران فەتاحی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە حەوتی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی گەنج بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]

بابەتی پەیوەندیدار