سنە؛ بانگهێشتیی زانیار دەباغیان، چالاکوانی کرێکاری، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە

بە بۆنەی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار، فشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەمە دەی گوڵانی ١٤٠٤، و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، زانیار دەباغیان، چالاکوانی کرێکاری و لە زیندانیانی سیاسی پێشوو، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان لەگەڵ ناوبراودا پێوەندی کراوە، ناوبراو بۆ ئامادەبوون لەم ئیدارەیە بانگهێشت کراوە.

زانیار دەباغیان، پێشتر لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لێپرسینەوە و بانگهێشت کراوە و دەستبەسەرکراوە بەهۆی چالاکییە کرێکاری و سیاسییەکان لە دۆسیەی ناوبراودا هەیە.

ئەم بانگهێشتکردنە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە فەزای ئەمنییەتی بە بۆنەی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار، چڕتربۆتەوە و فشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران زیادی کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتکرانی پەیام فەتحی، چالاکیی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

پ مه 1 , 2025
پەیام فەتحی، چالاکیی کرێکاری شاری سنە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە دەی گوڵانی ١٤٠٤، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، پەیام فەتحی، چالاکیی کرێکاری شاری سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بانگهێشتە لەڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنی ناوەندە ئەمنییەکانەوە […]

You May Like