فەرەیدوون نەبی، هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ بەسەربردنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر کرا.
فەرەیدوون نەبی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر حوکمی ٧ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ گرتووخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.
فەرەیدوون نەبی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم” و “کۆبوونەوە و ئاژاوەگێڕی” بە ٤٣ مانگ زیندان و لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” و “سووکایەتیکردن بە خامنەیی” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری و دانی غەرامەی دوو ملیۆن و نیو تمەنی سزا درا.
فەرەیدوون نەبی لە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٢ بە دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی و پاش ٢٨٦ ڕۆژ دەستبەسەرکردن، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.