مەهاباد؛ مەحکوومکردنی “حوسێن بورکە” بە زیندانیکردن و دوورخرانەوە

“حوسێن بورکە” لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندان و یەک ساڵ دوورخرانەوە بۆ ورمێ مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی ئەو حوکمەی کە لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە دەرچووە و لە زیندانی نەغەدە ڕادەستی “حوسێن بورکە” کراوە، ناوبراو بە گومانی «ئەندامبوون لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژی نیزام» بە٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی و ساڵێک دوورخرانەوە بۆ ورمێ مەحکووم کراوە.

“حوسێن بورکە” لە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، دوای ئامادەبوونی لە لقی لێکۆڵینەوەی دادگای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. لە ٣ی خەزەڵوەری هەمان ساڵدا ئەم هاووڵاتییە لە زیندانی نەغەدە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە و پاش ماوەیەک بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.

“حوسێن بورکە”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “سۆغانلو”ی سەر بە شاری پیرانشار، لە ناوەڕاستی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەکی کەم ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی "موسا جەلیلیان"

ج آوریل 19 , 2024
“موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەبێ بوونی چارەنووسێکی دیار هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەبێ بوونی چارەنووسێکی دیار هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیە.کە لە […]

You May Like