ورمێ؛ ئازادی ئەحمەد مامزادە بە دانانی بارمتە

“ئەحمەد مامزادە”، بە دانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیار تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە زیندانی شاری ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەحمەد مامزادە هاووڵاتی شاری بۆکان بەدانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیار تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەحمەد مامزادە، لە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترابۆوە. ناوبراو پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی ورمێ گواسترابوویەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ دەستبەسەری گەنجێکی ١٨ ساڵان لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

چ سپتامبر 4 , 2024
ماردین باقری، ١٨ ساڵان خەڵکی گوندی سەرنجیانە لە شاری دێولان، شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ ماردین باقری، لە کاتی وەرگرتنی بەنزین لە بەنزینخانەیەکی شاری دێولان لەلایەن ٢ ترۆمبێلی ئیتلاعاتی کە شوێنەکانیان گەمارۆدابوو دەستبەسەرکرا. شایەتحاڵان گوتیان کە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا، ناوبراویان […]

You May Like