سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و چارەنووسیی نادیاری سێ کامیۆنداریی ناڕازی لە زیندان

سدیق محەمەدی، کاوە مورادیان و ڕزگار مورادی، سێ کامیۆنداری ناڕازی، بە تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان، هێشتا لە زیندانی شاری سنەن و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سدیق محەمەدی، کاوە مورادیان و ڕزگار مورادی دەستبەسەرکراون. ئەم سێ شۆفێرەی کامیۆنداری ناڕازی دە ڕۆژ پێشتر دەستبەسەرکراون و هێشتا چارەنووسیان نادیارە. 

ئەوان بەجیا لە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. دەستبەسەرکردنی ئەوان بەهۆی پشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ مانگرتنی سەرتاسەری کامیۆنداران ئەنجامدراوە.

ڕزگار مورادی، لە ڕێگەی سنە بۆ مەریوان دەستبەسەر کراوە. سدیق محەمەدی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە شەقامێکی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. دەستبەسەرکرانی کاوە مورادیان، لە شاری سنە ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

ناڕەزایەتی کامیۆنداران لە ئێران لە یەکی جۆزەردانی ١٤٠٤ دەستیپێکرد. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا دەیان کامیۆندار و هاووڵاتیی لایەنگری ئەم مانگرتنە لە شارەکانی دیکەی ئێران دەستبەسەرکراون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ سزای زیندانیکردن بۆ هێدی شادیخا

ج ژوئن 6 , 2025
هێدی شادیخا، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە بە ساڵێک و دە مانگ زیندانیکردن سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێدی شادیخا، بە زیندانیکردن سزادرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێدی شادیخا، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری شنۆ، بە ساڵێک و دە مانگ زیندانیکردن سزادرا. ئەم سزایە بە […]

You May Like