بۆکان؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی فاروق حوسێنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە فاروق حوسێنی کوڕی سەید ئەحمەد و خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بە توندوتیژی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە. هەروەها، هێزە ئەمنییەکان دوای پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم هاووڵاتییە، دەستیان بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیدا گرتووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەت و شوێنی مانەوەی ناوبراو لەبەردەستدا نییە

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی ژانویه 28 , 2024
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووریی بەستامی شاری سەقز، کۆلبەرێک کوژرا بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، پاسەوانانی سنووریی ڕژیم لە سنووریی بەستام لە شاری سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “مەنسوور محەممەدنژاد” خەڵکی گوندی “جنیان”ی سەر بە شاری […]

You May Like