دەستبەسەرکرانی دووبارەی “ئیدریس مورادی” زیندانیکراوی پێشووی سیاسی

“ئیدریس مورادی” چالاک و زیندانیکراوی پێشووی سیاسی و خەڵکی ڕوانسەر پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕوانسەر دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئیدریس مورادی” ٤٠ ساڵ تەمەن، چالاکی سیاسی و لە زیندانیانی پێشووی سیاسی خەڵکی ڕوانسەر، پاش ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگهێشتکرا، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ناوبراو پێشتر لە ساڵی١٣٩٣ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم” دەستبەسەرکرا و پاش ١٨ مانگ زیندانیکردن لە زیندانی ناوەندی پاوە، لە زیندان ئازاد کرا.

تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی، چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئەسەداوا؛ کوژرانی کاسبکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

د آگوست 5 , 2024
ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە ڕێگای ئەسەداوا بۆ هەمەدان، کاسبکارێکی کورد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە ڕێگای ئەسەداوا بۆ هەمەدان، کاسبکارێکی کورد بە ناسنامەی “سەباح سادقی” خەڵکی کامێران، خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵ بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی […]

You May Like