نەوسود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری باینەگان-پاوە بە ناوی کەیهان فەتاحی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسود بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر سنوری نەوسود، کۆڵبەرێکیان بە چەکی ڕاو کردە ئامانج. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “کەیهان فەتاحی” خەڵکی گوندی “ئاریت”ی سەر بە  شاری باینگانە لە پاوە. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە دووری ٦ مەترەوە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە زیاتر لە ٤٠٠ گوللە بەر جەستەی کەوتووە. 

جێگەی ئاماژەیە کە برینەکانی ناوبراو تووشی عەفوونەت (هەوکردن) بوون .

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ "حەسەن مەردانی" و "لوقمان پێشیار" بۆ بەسەربردنی حوکمەکەیان بۆ زیندان گواسترانەوە

س فوریه 6 , 2024
“حەسەن مەردانی” و “لوقمان پێشیار”، هاوڵاتیانی بۆکان، بۆ تێپەڕانی سزای بەندکردن دەستگیر و گواسترانەوە بۆ گرتووخانەی شارەکە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە  ١٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار”، هەووڵاتی خەڵکی بۆکان، دەستگیر و برانە گرتووخانەی شارەکە بۆ بڕیاری بەندکردنیان. “حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار” لە سەرماوەزی ١٤٠٢ لەلایەن لقی […]

You May Like