کامەران سوڵتانی، وێنەگری خەڵکی شاری بۆکان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوانیوەڕۆی سێشەممە ١٥ ڕەزبەری ١٤٠٤، کامەران سوڵتانی، وێنەگری تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی بۆکان، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ ماڵەکەیان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.
کامەرام سوڵتانی، پێشتر دەستبەسەرکرابوو.