شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی «ئاکام میهەن خا»

هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ، «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ هێرشیان کردە ماڵی «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی ٢٢ ساڵان خەڵکی شنۆ، بە بێ بەڵگەی دادوەری ئەو هاووڵاتیەیان دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کرد.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتیە بەردەست نیە و هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر بێ ئاکام بوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی مەرجدار بۆ کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی

چ اکتبر 9 , 2024
کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، ٢ بەندکراوی سیاسی کورد بەشێوەی مەرجدار و پاش ٥ ساڵ بەندی تەعزیری لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ٢ بەندکراوی کورد لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ بەناسنامەی کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، لە یەک بەڵگەی هاوبەش سزادرابوون، پاش ٥ […]

You May Like