کرماشان؛ دەستگیرکردنی چالاکوانێکی سەندیکای کرێکارانی فەرهەنگیان

فەریدە قارەمانیفەر، مامۆستای خانەنشین و چالاکی کۆمەڵەی فەرهەنگی خانەنشینکراوی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کرماشانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، فەریدە قارەمانیفەر، مامۆستای خانەنشین و چالاکی کۆمەڵەی فەرهەنگی خانەنشینی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کرماشانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم چالاکی سەندیکای فەرهەنگیە و دەستبەسەریان کرد. جێگای ئاماژەیە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە لەگەڵ ناوبراو کراوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و هۆکاری دەستگیرکرانی ئەم هاوڵاتییە نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێهلوڕان؛ دەستگیرکردنی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 19 , 2023
سەجاد سەیدمورادی، ڕەزا ئیبراهیمی، مێهدی حاتەمی و بەهمەن بالوی، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، مێهدی حاتەمی هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ڕۆژی شەممە […]

You May Like