شنۆ؛ سزای ٣ ساڵ بەندکردن بۆ ئیدریس کارساز

ئیدریس کارساز، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن سزای دادگای ڕژیم بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دادگای شۆڕشی شنۆ لە بڕیارێکدا ئیدریس کارساز، هاووڵاتی ٤٧ ساڵان خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا.

ناوبراو لە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ ماڵەکەی، دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ناوەندی ورمێ گواسترابوو. ناوبراو پاش ٤٧ ڕۆژ دەستبەسەری کاتی، لە سێشەمە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانە ئازادبوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

زیندانی ئێڤین؛ ژیانی محەمەد تەقوا، لە مەترسیدایە

چ اکتبر 9 , 2024
ژیانی محەمەد تەقوا، بەندکراوی سیاسی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، بەهۆی مانگرتن لە خواردن و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە مەترسیدایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەندکراوی سیاسی محەمەد تەقوا لە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینە، بە داواکاری گواستنەوەی بۆ بەندی گشتی و لە ناڕەزایەتی بۆ ئەشکەنجەی زۆری هاوژوورە ئەفغانستانیەکەی […]

You May Like