گیان له‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “حه‌مزه‌ قه‌له‌نده‌رزهی” له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست دا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “حه‌مزه‌ قه‌له‌نده‌رزهی” له‌كاتی سووختبه‌ری له‌ جاده‌ی نێوان ئێرانشار و وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگری گرتووه‌. ناوبراو له‌ نێو ئاگردا سووتاوه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. به‌پێی ئاماری چالاكانی به‌لووچ، له‌ ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی به‌لانیكه‌م ١٠٥ سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانگکران و هەڕەشەکران لە چالاکانی کرێکاری سنە لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار

ی آوریل 30 , 2023
لەبەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار، ناوەندە حکوومەتییەکان لایەنی کەم ١٠ چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنەیان بانگکردووە و هەڕەشەیان لێکردوون. بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٢ (٣٠ی ئەپریلی ٢٠٢٣) ١٠ چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنە بە ناوەکانی شەریف ساعێدپەنا، موزەفەر ساڵح‌نیا، تۆفیق مەحموودی، ڕامین کەریمی، هاجەر سەعیدی، سوسەن ڕازانی، کامەران ساختمانگەر، ڕەزا ئەمجەدی، حەبیبوڵڵا کەریمی و ڕێبوار عەبدوڵڵاهی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگکراون. شایانی […]

You May Like