موبین تاڵەبانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان و کەیوان سەعیدی، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە شازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، موبین تاڵەبانی، خوێندکاری تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم لە ڕێگای ڕۆشتن بۆ زانکۆ ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی سێشەممە پازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، کەیوان سەعیدی، هاوڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گوندی «سینگان» لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەی دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.