پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

«خالید قادرپوور، محەممەد قادری و مورادڕەسوڵ بەهرامی» سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەممە شازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، خالید قادرپوور تەمەن ٣٠ ساڵ، محەممەد قادری تەمەن ٢٧ ساڵ و مورادڕەسوڵ بەهرامی تەمەن ٣٦ ساڵ، سێ هاوڵاتی خەڵکی گوندی «تمرچیان» لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی هۆشیار شەعبانی لە زیندان

ج اکتبر 10 , 2025
هۆشیار شەعبانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە، ٥٢ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. ناوبراو تا ئێستا لە زیندانی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە. هۆشیار شەعبانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە، ٥٢ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. ناوبراو تا ئێستا لە زیندانی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە. هۆشیار شەعبانی لە دوازدەی ڕەزبەر، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی […]

بابەتی پەیوەندیدار