نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی گەنجی کە خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردوو و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لە “قاچی ڕاستی” بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “موعین شەریفی”، تەمەن بیست و چوار ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆیە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسووڵ لە شاری جوانڕۆ گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پیرانشار؛ ئازادی مەحیەدین مەعروف نیا بە دانانی بارمتە

ش آوریل 20 , 2024
“مەحیەدین مەعروف نیا”، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئەو شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی١٤٠٣، “مەحیەدین مەعروف نیا”، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی پیرانشار ئازاد کرا.مەحیەدین مەعروف نیا، لە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠٣، لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە […]

You May Like