سەقز؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێک خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەکانی سنووری ئەم شارە، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژی جیهانی کرێکار چوارشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بەستامی شاری سەقز بە چەکی کڵاشینکۆف و لە دووری مەترێک و نزیک لە دڵی کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «هێمن ئەحمەدی» ٤٥ ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکی ٨ ساڵانە و خەڵکی گوندی «کارێزە»ی سەربە شاری سەقزە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ گیانلەدەستدانی منداڵێکی دەستفرۆش بە ڕووداوی هاتووچۆ

پ مه 2 , 2024
منداڵێکی کار کە ٢ مانگ لە کۆما بوو، بەهۆی سەختی برینەکەی، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مانی سادقی، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە کاتی دەستفرۆشی لە یەکێک لە شەقامەکانی شار بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ ڕۆشتبووە کۆما دوای ٢ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی […]

You May Like