هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە لە شاری شنۆ برینداربوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە هاووڵاتیەک برینداربوو. ناسنامەی ناوبراو، “محەمەد عەلی شیرۆ” تەمەن ٤٣ ساڵ، کوڕی محەمەد ئەمین، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی «زومە»ی سەربە شاری شنۆ ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاووڵاتییە بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاری بۆ بەرزاییەکانی سنووری شنۆ ڕۆشتبوو و هێزە سەربازییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوە ڕاستەخۆ تەقەیان لە ناوبراو کردووە.
شایانی باسە کە “محەمەد عەلی شیرۆ” لە (قاچ و سنگی)دا برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.