هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کاتژمێر ١١ی بەیانی هێزە ئەمنییەکان لە شاری دیواندەرە هێرشیان کردە سەر ماڵی “فەرید بادیدەست” و ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستەوە.
تا ئێستا زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوەی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
ناوبراو کوڕی کەریم بادیدەست و خەڵکی گوندی “زەڕینە و ڕەمزیارە”.