قوروە؛ ئازادبوونی سیروس عەباسی لە زیندان

سیروس عەباسی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێوڵان لە زیندانی قوروە ئازاد کرا. ئەم هاووڵاتییە لە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ ئەم زیندانە گواسترابوویەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سیروس عەباسی هاووڵاتیی خەڵکی دێوڵان لە زیندانی قوروە ئازاد کرا. لە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ ئەم زیندانە گواسترابوویەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سیروس عەباسی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی دێوڵانەوە بە کۆی گشتی بە ٦ساڵ و ٤ مانگ زیندانی بە تۆمەتی وەک “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام، تێکدانی نەزمی گشتی و هاوکاری لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی” مەحکوم کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دەستگیرکردنی دووبارەی ئەرسەلان دیوارگەر لە شاری سنە

ج سپتامبر 29 , 2023
ئەرسەلان دیوارگەر، یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری دیواندەرە کە پاش دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەدوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری […]

You May Like