نادیاری چاره‌نووسی “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” له‌ زیندانی سنه‌

سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌وتوو به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه‌ سنفیه‌ هێشتا ناڕوون و نادیاره‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا. هێزە ئەمنیەتیەکان پاش دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکە سنفییە هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەشێک لە کەرەستە شه‌خسیه‌كه‌یان لەگەڵ خۆیان بردووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “مۆحسین قه‌یسه‌ری” و “شۆڕش نێكنام” له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان

ج آوریل 14 , 2023
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، بنه‌ماڵه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “مۆحسین قه‌یسه‌ری” خه‌ڵكی ئیلام و “شۆڕش نیكنام” خه‌ڵكی مهاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووانه‌ كووبوونه‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی مهاباد و ئیلام به‌ كۆبوونه‌وه‌ […]

You May Like