نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە بەرزاییەکانی “تەتە” لە نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “فەردین” خەڵکی گوندی “دەرەکێ”ی سەر بە شاری مەریوان برینداربوو

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران: ئازادی «سوهراب گوڵ محەمەدی»

ش مارس 2 , 2024
ڕۆژی شەمە ١٢ ڕەشەمەی ١٤٠٢، «سوهراب گوڵ محەمەدی» دانیشتووی شاری کامێران لە دوای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «سوهراب گوڵ محەمەدی» خەڵکی ئاوایی گازرخانی سەر بە شاری کامێران لە کاتێکدا ئازادکرا کە ڕۆژی دووشەمە ٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢ دوای ڕۆشتن بۆ دادگەی شاری کامێران دەستبەسەرکرا […]

You May Like