مهاباد؛ ئازادی کاتی عەلی دانش بە دانانی بارمتە لە زیندان

“عەلی دانش” هاووڵاتی شاری مهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “عەلی دانش” هاووڵاتی شاری مهاباد بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

“عەلی دانش” هاووڵاتی شاری مهاباد لە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابوو. ناوبراو بە تەواوبوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی مهاباد گوازرایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ لێدان و ئەشکەنجەی ٤ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

ج جولای 26 , 2024
لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود لانیکەم ٤ کۆڵبەریان لێدان و ئەشکەنجە کردووە و بە سەختی برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی کۆڵبەرەکان “محەمەد، بێروز، دڵیار […]

You May Like