سەوڵاوا؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی “فەرید ئاداک”

“فەرید ئاداک” هاووڵاتی خەڵکی گوندی “ژیوار”ی سەربە شاری سەوڵاوا، هێشتا لە دەستبەسەری و بێ چارەنووسی بەسەر دەبات. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاووڵاتیە نیگەرانیەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “فەرید ئاداک” هاووڵاتی خەڵکی گوندی “ژیوار”ی سەربە شاری سەوڵاوا هێشتا لە دەستبەسەری و بێ چارەنووسی بەسەر دەبات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “فەرید ئاداک” لە جۆزەردانی ١٤٠٣، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە کەرەج دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتیە دەستبەسەرکراوە، بەهۆی وەڵام نەدانەوەی بەرپرسانی پێوەندیدار، بنەماڵەکەی هێشتا لە کۆتا دۆخی کوڕەکەیان بێ ئاگان.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ ئازادی کاتی "ئامانج قوربانی" بە دانانی بارمتە

د جولای 29 , 2024
ڕۆژی دووشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ “ئامانج قوربانی” چالاکی ژینگە، پاش ٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ “ئامانج قوربانی” چالاکی ژینگە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئیسماعیل کەریمی” لە ڕۆژی ٣ی گەلاوێژ لەگەڵ چەند کەسی دیکە دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی […]

You May Like