پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

ڕێباز محەممەدی موقەدەم، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٢، ڕێباز محەمەدی موقەدەم، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنەکە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی و مۆبایلی دایک و باوکی به ساڵاچووی ئه م هاووڵاتیەدا گرت.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە، لەبەردەستدا نییە

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج ژانویه 19 , 2024
ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کوهگەرد، هاووڵاتیانی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواستراونەتەوە بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کران. ناسنامەکەیان ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کوهگەرد، هاووڵاتییانی شاری بۆکان ڕاگریاندراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم هاووڵاتیانه […]

You May Like