مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

“عادل کاکە” هاووڵاتی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، عادل کاکە کوڕی جەمال هاووڵاتی ٢٣ تەمەن ساڵ و خەڵکی گوندی “دۆستاڵی”سەر بە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی ئەحمەد مامزادە بە دانانی بارمتە

چ سپتامبر 4 , 2024
“ئەحمەد مامزادە”، بە دانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیار تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە زیندانی شاری ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەحمەد مامزادە هاووڵاتی شاری بۆکان بەدانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیار تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. ئەحمەد مامزادە، لە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، […]

You May Like