سنە؛ گیانلەدەستدانی منداڵێکی دەستفرۆش بە ڕووداوی هاتووچۆ

منداڵێکی کار کە ٢ مانگ لە کۆما بوو، بەهۆی سەختی برینەکەی، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مانی سادقی، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە کاتی دەستفرۆشی لە یەکێک لە شەقامەکانی شار بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ ڕۆشتبووە کۆما دوای ٢ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەداخەوە هەوڵەکانی پزیشکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەم منداڵە بێ ئەنجام بووە و ناوبراو دوای ٢ مانگ لە کۆما، لە ڕۆژی شەمە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ گیانی لەدەستدا.

کۆچی دوایی مانی سادقی جارێکی دیکە پێویستی ڕێوشوێنی جددی و بەپەلە بۆ پاراستنی منداڵان و ڕێگریکردن لە کارکردنی منداڵان لەسەر شەقامەکان نیشان دەدات.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ مه 2 , 2024
جەلال سوهرابی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری ئەم شارە گیانی لەدەستدا. ئەم کۆڵبەرە ٩ مانگ پێشتر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لەم سنوورە بریندارببوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری «سورکێو»ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]

You May Like