سەوڵاوا؛ دەستبەسەری هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

ڕاشد ئەدوایی، هاووڵاتی گوندی سلین لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سەوڵاوا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێشبەیانی دووشەمە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی سەوڵاوا بەبێ بڕیاری دادگا هاووڵاتیەک دەستبەسەرکرد. ناسنامەی ناوبراو ڕاشد ئەدوایی، خەڵکی گوندی سلین لە سەوڵاوای مەریوانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە ماڵی ناوبراو لە گوندی سلین، بە توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەرکرد.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە شوێنی مانەوە، تۆمەتەکان و هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەوڵی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی شەڕ، پاش وێرانکردنی غەززە

س سپتامبر 10 , 2024
نزیکەی ساڵێک بەسەر شەڕی دەوڵەتی ئیسرائیل لە دژی حەماس و خەڵکی بێ دیفاعی غەززەدا تێپەڕ دەبێت. تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار منداڵ و پیر و لاوی بێ دیفاع گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەسیش بریندار بوون. لە تەواوی کەرتی غەززەدا کەمتر بینایەک بەسەرپیەوە ماوە. ٧٠%ی سەرچاوە ئاوییەکانی […]

You May Like