پیرانشار؛ دەستبەسەرداگرتن و فرۆشتنی ئەسپی کاسبکاران و کۆڵبەران

هێزەکانی ڕژیم، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەسپەکان و ئاژەڵی بارکێشی کاسبکاران و کۆڵبەران، دەستیان بە فرۆشتنیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڤیدیۆیەک لە شاری پیرانشار بڵاوکراوەتەوە کە هێزەکانی ڕژیم ، دوای دەستبەسەرداگرتنی دەیان ئەسپ و ئاژەڵی بارکێشی کاسبکاران و کۆڵبەران، دەستیان بە فرۆشتنیان لەڕێی موزایەدەوە کردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەم ئاژەڵانە تەنیا سەرمایەی ئەم کاسبکاران و کۆڵبەرانەیە.
دەستبەسەرداگرتن و کوشتاری ئەسپی ئەم کۆڵبەران و کاسبکارانە لەلایەن هێزەکانی سەربازی ئێران (هەنگی مەرزی) و عێراق (حەرەس حدود) بێوێنەیە و ڕۆژی هەینی ٣١ خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی حەرەس حدود لە هێڵی سنووری بانە دەستیان بە دەستبەسەرکردنی کۆڵبەران و کوشتاری ئەسپەکانیان کردووە. هەروەها لە ڕۆژی یەکشەمە ٦ ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیم، زیاتر لە ٢٠ ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکاران لە هێڵی سنووری بانەیان کوشت.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە لە ٣ چالاکی کرێکاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

ج آوریل 26 , 2024
تۆفیق مەحمودی، تەیب چەتانی و ڕەفیق کەریمی، ٣چالاکی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا. ئەم هاوڵاتیانە دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٦ گوڵانی ١٤٠٣، تۆفیق مەحمودی، تەیب چەتانی و ڕەفیق کەریمی چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کران و […]

You May Like