ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌د ڕیگی” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ری ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د ڕیگی” خه‌ڵكی گوندی “گه‌نك”ی سه‌ر به شارستانی “سیب و سۆران”نه و له‌كاتی سووختبه‌ری به‌هۆی ڕاودوونان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و گیانی له ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی چالاكانی به‌لووچ، له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی ١٠٥ سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه و٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.