باروودۆخی خراپی خانه‌نشینكراوان له‌ ئێران و گرانی ده‌رمان

سه‌ڕۆكی كانوونی باڵای خانه‌نشینكراوانی كرێكاری له‌ ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ٤٠٠ بابه‌ت ده‌رمان چی تر له‌ ژێر پۆششی بیمه‌ی ده‌رمانی دا نه‌ماون.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، زۆرێك له‌ خانه‌نشینكراوان پێویستیان به‌و ٤٠٠ بابه‌ت ده‌رمانه هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر بیمه‌ تێچووی ده‌رمانییه‌كانیان بۆ قه‌ره‌بوو نه‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ گیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌ بۆنه‌ی ئه‌له‌كترۆنی كردنی نوسخه‌ی پزیشك، خانه‌نشینكراوان ناتوانن سه‌باره‌ت به‌ گرانی ده‌رمان سكاڵا تۆمار بكه‌ن و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ی كه‌ لێیان وه‌رگیراوه‌ نامومكین ده‌بێت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ناڕه‌زایه‌تی “عوسمان ئیسماعیلی” له‌ ئاست حوکمی سەرەتایی دادگای سه‌قز

س آگوست 29 , 2023
ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانان، “عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەگەڵ پارێزەرەکەی، “فەرزاد نەسروڵڵاهی”، بەنیسبەت حوکمی سەرەتایی دادگای سه‌قز، ناڕەزایەتییان دەربڕی و داواکارییەکەیان ڕادەستی دیوانی باڵای وڵات کرد. ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانان، “عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەگەڵ پارێزەرەکەی، “فەرزاد نەسروڵڵاهی”، بەنیسبەت حوکمی سەرەتایی دادگای سه‌قز، ناڕەزایەتییان دەربڕی و […]

You May Like