نەغەدە؛ گواستنەوەی سلێمان چوپانی بۆ گرتوخانە

سلێمان چوپانی، پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ سلێمان چوپانی، هاووڵاتی شاری پیرانشار پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

سلێمان چوپانی، پێنجشەمە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوو. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لەهۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. سلێمان چوپانی خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

منداڵانی بێبەش لە خوێندن، منداڵانی بێ ناسنامە، منداڵانی کار

ش سپتامبر 21 , 2024
سبەینێ یەکشەممە، یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنە لە ئێران. نزیکەی ١٧ ملیۆن قوتابی و چوار ملیۆن خوێندکار خۆیان بۆ چوون بۆ قوتابخانە و زانکۆکان ئامادە دەکەن. ئەم ڕۆژانە، جۆش و خرۆش و دڵەڕاوکێ و بێ سەبریی ئەو تازەلاو و گەنجانەی کە دەرفەتی چوون بۆ دامەزاوە پەروەردەییەکانیان بۆ ڕەخساوە، سیمایەکی نوێی […]

You May Like