بانە: برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

 دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە «سەید ئەنوەر هاشمی» ٤٠ ساڵە و «عبدلله قەدەمی» ٤٢ ساڵە، هەردوو خێزاندارن و هاووڵاتی گوندی «دەرە پنیەدان»سەر بە زیویەی شاری سەقزن.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

لە وتووێژی فریوکارانەی شۆڕای باڵا سەبارەت بە دیاریکردنی حەقدەست، نانێک بە سفرەی کرێکاران زیاد نابێت

چ مارس 13 , 2024
بەپێی یەکێک لە ڕاپۆرتەکان ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی شۆڕای باڵای کار لەسەر پرسی دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٣ی کرێکاران، بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆبوونەوەکە بەبێ هیچ ئاکامێک کۆتایی هاتووە. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی ئەم کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام لەو قسانەی بەشدار بووانی کۆبوونەوەکە کە […]

You May Like