بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لە دەستبەسەری و نادیاری لە دۆخی خەبات ئێراندۆست

خەبات ئێراندۆست، هاووڵاتی شاری بۆکان ١٤ ڕۆژە دەستبەسەرە و تائێستا لە شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. نادیاری لە دۆخی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵە و ئازیزانی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ خەبات ئێراندۆست لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە شوێنی کارەکەی لە بۆکان دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای لێکۆڵینی بنەماڵەکەی لە ناوەندی ئەمنی و یاسایی، بەرپرسانی پێوەندیدار لەبارەی شوێنی مانەوە و دۆخی ناوبراو وەڵام نادەنەوە. بڕیارێک کە نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

خەبات ئێراندۆست، ٤٣ ساڵان و خێزاندار و باوکی منداڵێکە و دانیشتووی بۆکانە و پێش دەستبەسەری کاری چاککردنەوەی کەرەستەی ناوماڵی دەکرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ سزای ١٠ مانگ بەندکردن بۆ زارا ساجدینیا

چ اکتبر 16 , 2024
زارا ساجدینیا، هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە ١٠ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان، زارا ساجدینیا ٣٨ ساڵان بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم دادگایی کرا و بە ١٠ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

You May Like