مەریوان؛ بەردەوامی دەستەبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی عەلی ڕۆحی

عەلی ڕۆحی، لە ئەندامانی پێشووی کۆمیتەی گوندیی ئەنجوومەنی چیای مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی ٤ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ عەلی ڕۆحی، لە دوائ بانگهێشت کران و چوون بۆ ئیتلاعاتی مەریوان، دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. عەلی ڕۆحی، ٣٢ ساڵان،هاوڵاتی گوندی ئەسراوا لە شاری مەریوان و لە ئەندامانی پێشووی کۆمیتەی گوندیی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوانە.
سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٤ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی عەلی ڕۆحی، تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ دەستخستنی زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو بێئەنجام ماوەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکردنی، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە، لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بارودۆخی کەمئەندامان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا

س اکتبر 29 , 2024
ئیلنا یەکێک لە ئاژانسە هەواڵییە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕاپۆرتێکی ناخهەژێنی سەبارەت بە دۆخی کەمئەندامان لە ئێران بڵاوکردووەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە دەرخەری ئەوپەڕی هەڵاواردن، نادادپەروەری و وەحشیگەرییە بەرامبەر بە کەمئەندامانی ئێران. کۆلیوەند نوێنەری خانەنشینانی کەمئەندام و چالاکی پیشەیی مافەکانی کەمئەندامان، لە وەڵامی پەیامنێری ئیلنادا دەڵێت: نزیکەی دوو ملیۆن کەمئەنداممان هەیە کە لەلای […]

You May Like