بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی شەریفە محەممەدی لە زیندانی سنە

شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری دانیشتووی شاری ڕەشت، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی سنە دەستبەسەر و لە بارودۆخێکی نادیار بەسەردەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٧ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی ڕەشت، بەڵام هێشتا لە زیندانی سنە دەستبەسەر و لە بارودۆخێکی نادیاردایە. بە وتەی سیروس فەتحی، هاوسەری شەریفە محەمەدی، ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار دوای ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ کوڕەکەیدا هەبووە.

شەریفە محەممەدی لە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا. خاتوو محەممەدی لە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە زیندانی لاکان لە ڕەشت بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم چالاکە کرێکارییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسود: بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ج ژانویه 12 , 2024
ئەکبەر ڕەزانهان و دێلاوەر فەرامەرزی دوو کۆلبەری خەڵکی گوندی “تین” لە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری نەوسود بریندار کران. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری نەوسود بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆلبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا […]

You May Like